Skip to the content

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە ( قیامە)

بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە ( قیامە)ی حەزرەتی مەسیح (دروودی خوای لە سەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت کریستیانانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. ئومێدەوارم لە کەشێکی ئارام و شادی و خۆشیدا ڕۆژانی جەژن و پشوو بەسەر ببەن.
لەم بۆنەیەدا ، هيوادام كولتووری بەیەکەوەژیان و تەبایی لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان و گەلانی جیهان بە گشتی گەشە بکات و ئاشتی و ئارامی سەقامگیر ببێت.

جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە خۆشیدا بن.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان