Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌ ‌هاوئاهەنگکاریی تایبەتی سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌مه‌ريكا پێگه‌یشت

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئامۆس هۆکستین هاوئاهەنگکاریی تایبەتی سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌مه‌ريكا بۆ ژێرخانى جيهانى و ئاسايشى وزه‌ ‌پێگەیشت.
لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆکی حکومەت باسی لە دوا سەردانی خۆی کرد بۆ بەغدا لە ڕۆژی 1/11 و کۆبوونەوەی لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور دووپات کردەوە. بە تایبەتی هەوڵەکانی ئامادەکردنی یاسای نەوت و گازی فیدراڵ بە پێی دەستووری عێراق. لەمبارەیەوە سەرۆکی حکومەت، جەختی لەوە کردەوە تا ئەو کاتەی یاسای نەوت و گازی فیدرال دەردەچێت، حکومەتی هەرێم هاوئاهەنگیی لەگەڵ بەغدا دەکات بۆ بەردەوامبوون لە بەرهەمهێنان و پەرەپێدانی کەرتی وزەی خۆی.

هاوئاهەنگکاریی تایبەتی سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌مه‌ريكا، کورتەیەکی دەربارەی سەردانی ئەم چەند ڕۆژەی دواییان بۆ بەغدا و هەولێر خستەڕوو . هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی نەهێشتنی ئاستەنگەکان لەبەردەم پەرەپێدان و پێشخستنی کەرتی وزەدا .

لە تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا ، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا. هەردووکیان هاوڕابوون لەسەر گرنگی برەودان بە بوارەکانی بازرگانی و وەبەرهێنان و وزە لە هەرێمی کوردستان و عێراق.