Skip to the content

سه‌رۆکی حکومەت پێشوازى له‌ به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى يونێسکۆ دەکات

‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 3/8، مەسرور بارزانى، ‏سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان پێشوازی لە ئۆدرى ئازوولاى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى ‏ڕێكخراوى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده‌ و زانست و ڕۆشنبيرى ( UNESCO)کرد .

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى یونێسکۆ، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە یەکەمجارە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات ، کورتەیەکیشی لەبارەی کار و چالاکییەکانی ڕێکخراوەکە لە عێراق و هەرێمی کوردستان خستەڕوو.بە تایبەتی کارو پڕۆژەکانیان لە بواری پاراستن و نۆژەنکردنەوەی شوێنەوارە دێرین و مێژووییەکانی کوردستان کە گرنگترینیان قەڵای هەولێرە کە شوێنەوارێکی جیهانییە.
سەرۆکی حکومەت ستایشی کارو چالاکییەکانی یونێسکۆی کرد لە پێناو پاراستن شوێنەوار و کەلەپووری جیهانی و داواشی کرد هەرێمی کوردستان وەک ئەندامێکی بەشدار لە ڕێکخراوی یونێسکۆ وەربگیرێت و بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوەکەش، بەڵێنی هاریکاری و پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستانی دا بەهەماهەنگیی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ.