Skip to the content

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بە داخەوە دوێنێ شەو لە ئەنجامی ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتووچۆ، پێنج کەس لە ئەندامانی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا، لە ماوەی تەنیا پێنج ڕۆژیشدا، شازدە کەس لە هەرێمی کوردستان، بەهۆی ڕووداوەکانی هاتووچۆیەوە، بوونەتە قوربانی . پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم، ئاراستەی کەس و کار و بنەماڵەی قوربانییەکان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم و هیوای چاکبوونەوەی خێراش، بۆ بریندارەکان دەخوازم.
جێی نیگەرانی و داخێکی زۆرە ، ساڵانە ژمارەیەکی زۆری خەڵک لە هەرێمی کوردستان، لە ئەنجامی ڕووداوەکانی هاتووچۆیەوە، گیان لە دەست دەدەن. بۆیە داوا لە هاونیشتمانییان و شوفێران دەکەم، کە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی هاتووچۆ و خۆیان و کەسوکاریان بپارێزن و دووربن لە تیژڕۆیی.
لە هەمانکاتدا، دەبێ وەزارەتی ناوخۆش پێداچوونەوە بە سیستەمی هاتووچۆ بەگشتی و رێنمایی و یاساکانی هاتووچو و ڕێگا و بانەکان بکات و ڕێکارەکانی پێدانی مۆڵەتی شوفیری توندتر بکەن . پێویستە هەموو ڕێکار و ئامادەکارییەک بکرێت بۆ سنووردانان بۆ ڕووداوەکانی هاتووچۆ و دڵنیابوون لە پابەندبوونی هەمووان بە مەرجەکانی سەلامەتی و یاساکانی هاتووچۆ.


مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2023/3/13