Skip to the content

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە جێگرانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 5/2 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی و شاخەوان عەبدوڵڵا جێگرانی یەکەم و دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا ، دوایین گۆڕانکار ی و پێشهات و بارودۆخی گشتیی عێراق تاوتوێ کرا . جەخت لە گرنگیی پەسەندکردنی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵ و دابینکردنی ماف و شایستە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان و پشتیوانیکردنی جێبەجێکردنی کارنامەی وەزاریی حکومەتی فیدراڵ کرا.