سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی تائیفەی سریانی ئارتۆدۆکسی لە هەرێمی کوردستان و مووسڵ و کەرکووک دەکات
ئەمڕۆ پێنچشەممە 10/1، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مەتڕان مۆر نیقۆدێمۆس داود مەتی شەرەف، سەرۆکی تائیفەی سریانیی ئارتۆدۆکسی لە هەرێمی کوردستان و مووسڵ و کەرکووک کرد.
لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی کریستیانەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق تاوتوێ کرا و جەخت لە قووڵکردنەوەی زیاتری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکان کرایەوە.