Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی سویسرا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 9/27، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پیتەر نیلسن، باڵیۆزی سویسرا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندیی دوولایەنە ئاڵوگۆڕ کرا.

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆز کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ دووپات کردەوە.

باڵیۆزی سویسرا، ئامادەییی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە بواری ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەربڕی.