سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئۆستریا لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە 9/27، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئاکسل ڤێش، باڵیۆزی نوێی ئۆستریا (نەمسا) لە عێراق کرد.
سەرۆکی حکومەت وێڕای پیرۆزبایی بۆ دەستبەکاربوونی، هەموو پشتیوانییەکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ باڵیۆز دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە پەیوەندی و دۆستایەتیی لەمێژینەی نێوان کوردستان و ئۆستریا کرد.
باڵیۆزی ئۆستریا سوپاسی پشتیوانیی سەرۆکی حکومەتی کرد و خواستی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکان نیشان دا.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی بارودۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.