Skip to the content

پاڵپشتی ئەنجومەنی باڵای خانمان بۆ سەرخستنی پرۆژەی هونەری دەکەینەوە بۆ خانمان دووپات كرایەوە

هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- بۆ بەرزنرخاندنی کارە هونەرییەکانی لە پرۆژەی مێینە کە لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، د. خانزاد ئەحمەد، ئەمڕۆ 5ی تشرینی دووەم (نۆڤەمبەر)ی 2020 ، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان پێشوازی لە هونەرمەند تارا عەبدولڵاو شاندێکی رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت (CDO) کرد.

لە دیدارێکدا، د. خانزاد ئەحمەد، دەستخۆشی لە پرۆژەکەى خاتوو تارا عەبدوڵلا کردو، پاڵپشتی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمانی بۆ سەرخستنی هەر پرۆژەیەکی هونەری دووپاتکردەوە کە خزمەت بە خانمانی کوردستان بکات.

شایانی باسە هونەرمەند تارا عەبدوڵلا بە هەڵواسینی 99 هەزار پارچە جلوبەرگی ئافرەتان، لە شەقامەکانی سلێمانی، ئازارو مەینەتی و توندوتیژییەکانی دژ بە خانمان بەرجەستەکرد.