Skip to the content

ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان و زانکۆی ئەمەریكی عێراق – سلێمانی، لە چەند پرۆژەیەکی هاوبەشدا

هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- د.خانزاد ئەحمەد ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان، پێشوازی لە د. چۆمان هەردی، بەڕێوەبەری سەنتەری جێندەر و گەشەپێدان و پرۆفیسۆر لە زانکۆی ئەمەریكی عێراق ــ سلێمانی، کرد.

لە دیدارێکی هاوبەشدا، کە نوێنەرى هەریەک لەئاژانسەکانی (UN-Women) و (UNFPA)ی سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان، بوارەکانی گەشەپێدانی خانمانی سەرکردەو، تواناسازی ئابووری خانمان، لە رێگەى هاوکاری و هەماهەنگی و کاری هاوبەشدا، خرانە بەرباس.

د. چۆمان، پاڵپشتی ئەنجومەنی باڵای خانمانی بەپێویست زانی بۆ سەرخستنی کارو چالاکییەکانیان.

لەبەرامبەریشدا د. خانزاد تەواوی پاڵپشتی خۆی بۆ سەرخستنی گشت ئەو کارو پرۆژانە دووپاتکردەوە کە پەیوەندیان بە بوارەکانی گەشەپێدانی خانمانەوە هەیە.

لە تەوەرێکی دیكەی دیدارەکەدا، پرسی بەهێزکردنی سەنتەرەکانی جێندەرناسی لە زانکۆکانی کوردستان ویەکەکانی یەکسانی جێندەری لە وەزارەت ودامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گفتوگۆی لەبارەوە کرا.