Skip to the content

شاندێكی ئەكادیمیای كوردی سەردانی ئینستیتووتی توێژینەوەی فەڕەنسی بۆ ڕۆژهەڵاتی بەرایی( IFPO ) كرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی چوارشەممە 2/3/2022،  شاندێكی لیژنەی كۆمەڵایەتی و كولتووریی ئەكادیمیای كوردی سەردانی ئینستیتووتی توێژینەوەی فەڕەنسی بۆ ڕۆژهەڵاتی بەرایی( IFPO )كرد، لە قەڵای هەولێر كە تایبەتە بە پرسەكانی مێژوو، شوێنەوار و پەنابەران لە هەرێمی كوردستان.

لە چاوپێكەوتن  لەگەڵ بەرپرسی  ئینستیتووتەكەدا باربارا كوتوگۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا كرا سەبارەت بە ڕەخساندنی دەرفەت بۆ پێكەوە ئەنجامدانی كار و چاڵاكیی زانستی و ناوبراو داوەتكرا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی  ئەكادیمیای كوردی بكات.