Skip to the content

جەخت لە کاراکردنەوەی لیژنەی جێ بەجێکردنی ماددەی ١٤۰ کرایەوە

هەولێر ، هەرێمی کوردستان ، عێراق (GOV.KRD)-  ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی ١٢ ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ، سەرۆک و ئەنجوومەنی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، لەگەڵ ڕێبوار تاڵەبانی ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، فەهمی بورهان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە پێویستە دەستەکەمان ببێتە کۆکەرەوەی تواناکان و سەرچاوەی گەیاندنی خزمەت بەم ناوچانە. هەروەها باسی لە کاراکردنەوەی لیژنەی جێ بەجێکردنی ماددەی ١٤٠ ی دەستووری هەمیشەیی عێراق کرد. ڕێبوار تاڵەبانی بە پێویستی زانی حکومەتی هەرێم بە هەماهەنگی حکومەتی فیدراڵ خزمەتی هاوبەش بەم ناوچانە بکەن، وە ئەندامبوونی سەرۆکی دەستەی لە لیژنەی جێ بەجێکردنی ماددەی ١٤٠ ی دەستووری هەمیشەیی دوای کاراکردنەوەی، بە گرنگ و پێویست زانی.