Skip to the content

فەهمی بورهان: دەبێت زمانێکی گفتوگۆی هاوبەش لەپێناوی خزمەتگەیاندن بە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم هەبێت

هەولێر ، هەرێمی کوردستان ، عێراق (GOV.KRD) - ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی ١٢ ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ، سەرۆک و ئەنجوومەنی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، پێشوازییانکرد لە شاندێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکایەتی ھەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی عێراق.
سەرەتای کۆبوونەوەکە باسکردن بوو دەربارەی بارودۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، دواتر فەهمی بورهان باسی لە پێویستی کاراکردنەوەی ماددەی ١٤٠ ی دەستووری هەمیشەیی عێراق کرد، هەروەها تیشکی خستەسەر کۆکردنەوەی تواناکان و بوونی زمانێکی گفتوگۆی هاوبەش بۆ گەیاندنی خزمەت بەم ناوچانە. 
شاندی میوان لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ، داوایان کرد دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم پاڵپشتییان بکات بۆ ئامادەکردنی داتا و زانیاری و بەڵگەنامەکانی تایبەت بەم ناوچانە، تاکو بتوانن کاری لەسەر بکەن لەڕووی زەوی و زاری کشتوکاڵی جوتیارانی کورد و قەرەبووکردنەوەیان. سەرۆک و ئەنجوومەنی دەستە، ئامادەیی دەستەیان دەربڕی بۆ هەر جۆرە هاوکارییەک بە مەبەستی خزمەتکردن بەم ناوچانە.