Skip to the content

سەرۆکی نوێی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم دەستبەکاربوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و د.ئومێد صباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، فەھمی بورھان سەرۆکی نوێی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ د.عبدالحکیم خەسرۆ، سەرۆکی پێشووی دەستە بەوەکالەت دەسەڵاتیان ئاڵوگۆڕ کرد.
 جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پیرۆزبایی لە سەرۆکی نوێی دەستە کرد و ھیوای خواست گرنگی زیاتر بدرێت بە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ئەنجامدانی کار و خزمەتی زیاتر بەو ناوچانە.
د.عبدالحکیم خەسرەو ھیوای سەرکەوتن و ھەماھەنگی و ھاوکاری بۆ سەرۆکی نوێی دەستە خواست، بە ئامانجی خزمەت گەیاندن بە خەڵکی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، لەڕێگەی ئەنجامدانی کار و پرۆژەی باشتر و زیاتر و تەواوکردنی ئەو کارانەی کە بەردەستن.