Skip to the content

ڕەوشی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و پێشێلکارییەکانی پارێزگاری کەرکووک تاووتوێ کران

هەولێر ، هەرێمی کوردستان،(GOV.KRD) ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٦ ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، فەھمی بورھان سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، سەردانی دکتۆر خالید شوانی وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری دانووستان لەگەڵ حکومەتی عێراقی فیدراڵی کرد.

لە دیدارەکەدا بەوردی ڕەوشی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم باسی لێوەکرا، ھەروەھا تیشک خرایە سەر بڕیارە نادەستوورییەکانی پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک، وە جەخت کرایەوە لە کاتی پێکھێنانی حکوومەتی داھاتووی عێراق و داواکارییە دەستوورییەکانی حکوومەتی ھەرێم بەتایبەتی دەربارەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بابەتی لەپێشینەی دانووستانی ھەردوولا بن.

لە کۆتاییشدا، کاری ھاوبەش و کۆبوونەوەی بەردەوام بەپێویست زانرا بۆ خزمەتکردنی زیاتری پرسی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.