Skip to the content

بڵاوکراوە رۆژنامەوانییەکان

دەزگای مین: کارى زیاتر دەکەین بۆ نەهێشتنى ئەو بۆمب و تەقەمەنییەى هاووڵاتیان دەخەنە مەترسییەوە

ڕۆژی شەممە ٢٤/٤/٢٠٢١ دەزگای گشتی كاروباری مین لە ٤۷یـەمین ساڵڕۆژی بۆردومانکردنی قەڵادزێدا لەلایەن حكومەتی ڕووخاوی بەعسەوە پەیامێکى بڵاو کردەوە.

دەزگای گشتی كاروباری مین ئاماری ژمارەیەك لە چالاكییەكانی لەناوبردنی مین و تەقەمەنی بڵاودەكاتەوە

ڕۆژی یەكشەممە ٢٠٢١/٤/١٨ دەزگای گشتی كاروباری مین ئاماری ژمارەیەك لە چالاكییەكانی لەناوبردنی مین و تەقەمەنی لەلایەن تیمەكانییانەوە بڵاوكردەوە.

دەزگای گشتی كاروباری مین لە ڕۆژی جیهانی هۆشیاركردنەوە لە مین و پشتگیریكردنی كاروباری مین ڕاگەیانراوێك بڵاودەكاتەوە

ڕۆژی ٢٠٢١/٤/٤ دەزگای گشتی كاروباری مین بە بۆنەی رۆژی جیهانی هۆشیاكردنەوە لە مین و پشتگیریکردنی كاروباری مین ڕاگەیانراوێكی بڵاو كردەوە، كە تێیدا هاتووە: لە رۆژی ٨ی كانوونی یەكەمی ساڵی ٢٠٠٥دا كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بریاڕی دا رۆژی ٤/٤ بكاتە رۆژێكی جیهانی بۆ ”هۆشیاركردنەوە لە مین و پشتگیریكردنی كاروباری مین “ بۆ یەكەمین جار لە ٢٠٠٦/٤/٤ دا لەلایەن رێکخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و زۆربەی ئەو وڵاتانەی كە گیرۆدەی كێشەی مین و تەقەمەنی بوون یادی ئەو رۆژە كرایەوە، لەو كاتەوە هەموو ساڵێك لەم رۆژەدا لە سەر ئاستی حكومەت و رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و رێكخراوە ناحكومییەكان بە ئەنجامدانی چەند چالاكییەك یادی ئەو رۆژە دەكرێتەوە.

دەزگای گشتی كاروباری مین یادی كارەساتی كیمیابارانی هەڵەبجە بەرز رادەگرێت

ئەمڕۆ سێ شەممە 2021/3/16 دەزگای گشتی كاروباری مین بە ئامادەبوونی جەبار مستەفا سەرۆكی دەزگا و بەرێوەبەرەگشتیەكان و فەرمانبەران و كارمەندانی یادی33ساڵەی كارەساتی هەڵەبجە بەرز رادەگرن بەوەستانیان لەبەردەم بینای سەرەكی دەزگای گشتی كاروباری مین وەك رێزگرتنێك لەو ژمارە قوربانیە زۆرەی گەلی كوردستان لەو رۆژە دا.

سەرۆكی دەزگای مین سەرپەرشتی یەكەمین كۆبونەوەی دانانی بنكەی زانیاری بۆ مین پاكی لە هەرێمی كوردستان دەكات

ئەمڕۆ دووشەممە 2021/3/1 جەبار مستەفا سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین، بەشداری لە یەكەمین كۆبوونەوەی دانانی بنكەی زانیاری سەرچاوەی كراوە بۆ مین پاكی لە هەرێمی كوردستان كرد، كە لە ئۆفیسی رێكخراوی نێودەوڵەتی (iMMAP)رێكخرابوو. لە دەستپێكی كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی دەزگای مین جەختی لە بەرەوپێشبردنی زیاتری بواری كاروباری مین كردەوە لە هەرێمی كوردستان و چۆنیەتی زاڵبوون بەسەر ئەو گیروگرفتانەی رۆژانە رووبەروومان دەبێتەوە، بەئامانجی زیاتر پاكسازی كردن لە كێڵگە مینەكان و پاككردنەوەی خاكی كوردستان لە مەترسیەكانی مین و تەقەمەنی و پاشماوە جەنگییە نەتەقیووەكان.

دەزگای مین سندوقی سكاڵا لەسەرجەم بەرێوەبەرایەتیەكانی دادەنێت

 دەزگای گشتی كاروباری مین سندوقی سكاڵا دادەنێت لە سەرۆكایەتی دەزگا و گشت  بەرێوەبەرایەتیەكان بۆ كارمەندانی هەمیشەی و گرێبەستی دەزگا و لەگەڵ سەرجەم ئەو كۆمپانیا و رێكخراوانەی بواری مین كە مۆڵەتیان لە دەزگای مین  هەیە و كاردەكەن لەوبوارە لە هەرێمی كوردستان.

دەزگای گشتی كاروباری مین بەردەوامە لەبەهاناوە چوونی داواكاری هاوڵاتیان

تیمەكانی مینلابەری و تیمی تەقاندنەوە و لەناوبردن رۆژانە بەردەوامن لە پوچەڵكردنەوەو لە نابردنی ئەو مین و تەقەمەنیانەی كە دەبنە مەترسی لەسەر رێگای هاوڵاتیان.

بەسەرۆكایەتی سەرۆكی دەزگای مین ئەنجومەنی كارگێڕی كۆدەبێتەوە

ئەمرۆ20ی کانونی دووەم(یەنایەر)ی2021 بەسەرۆكایەتی بەرێز جەبار مستەفا سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین و ئامادەبوونی سەرجەم بەرێوەبەرەگشتیەكان و ئەندامانی ئەنجوومەنی كارگێڕی كۆبوونەوی ژمارە(1)ی ساڵی 2021 ئەنجامدرا.

دەزگای گشتی كاروباری مین ئاماری كاروچالاكیەكانی 2020ی راگەیاند

ئەمرۆ 18ی کانونی دووەم(یەنایەر)ی 2021 دەزگای گشتی كاروباری مین لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماری كاروچالاكیەكانی 2020ی رادەگەیەنێـت.