Skip to the content

سەرۆكی دەزگای مین پێشوازی لە بەرێوەبەری كۆمپانیای مەندۆ دەكات

هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- جەبار مستەفا سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین پێشوازیان لە د.كاروان بەرێوەبەری كۆمپانیای مەندۆ کرد كە تایبەتە بە پاكسازی مین .


لە دیدارێكیدا سەرۆكی دەستە رایگەیاند لە پێناوی پاراستنی گیانی هاوڵاتیان لە مەترسیەكانی مین و تەقەمەنی بۆ زووتر لە ناوبردنی مین ئامادەی هەموو هاوكاری و پاڵپشتیەكین بۆ كۆمپانیاو رێكخراوەكانی بواری مین لە كوردستان بە پێی رێنمایی و یاساكانی دەزگای گشتی كاروباری مین.