Skip to the content

سەرۆكی دەزگای گشتیی كاروباری مین لەگەڵ فەرمانگەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری مین كۆبۆوه‌

هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە ٣١ی ئابی ٢٠٢١جەبار مستەفا سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین لەگەڵ  شەرمیلە ئەمیناس بەرپرسی پڕۆژەكان لە فەرمانگەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری مین  كۆبۆوه‌، لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین، هاوكاری و پاڵشتییەكانی  فەرمانگەی نەتەوە یەكگرتووەكانی بۆ كاروباری مین بەرز نرخاند، بەتایبەت  لە دابینكردنی كۆمەڵێك كەل و پەلی ئۆفیس  بۆ دەزگای گشتیی كاروباری مین. 
لە تەوەرێكی دیكه‌ی كۆبوونەوەكەدا  بەدواداچوون  بۆ پلانی دووساڵە كرا  كە بڕیار وایە  فەرمانگەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری مین  هاوكاری دەزگا بكات  بە دابینكردنی  كەل و پەلی دیماینەری  بۆ خێراتركردن و بەرەو پێشبردنی زیاتری پڕۆسەی پاكسازی مین  و تەقەمەنی و بەرنامەی كاروباری مین لە كوردستاندا .