Skip to the content

سەرۆکی دەزگای گشتیی کاروباری مین لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆمەڵەی ئامۆژگاری مین کۆبۆوه‌

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕێكه‌وتی ٢٠ی کانوونی یەکەمی٢٠٢١ ، جەبار مستەفا بە ئامادەبوونی نیازی خالید جێگری سەرۆکی دەزگا و عوبێد ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری تەکنیکی دەزگای مین  پێشوازییان له‌ جاک مۆرگان بەڕێوەبەری گشتیی  کۆمەڵەی ئامۆژگاری  مین لە عێراق   و وەفدی هاوڕێی کرد.

لە دانیشتنەکەدا  باس لە هاوکاری و بەرەوپێشبردنی  پەیوەندیی نێوان دەزگای مین و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی (ماگ) کرا دواتر تاوتوێی دواین پێشهات و بەرنامەی کاروباری مین لەهەرێمی کوردستان و هەروەها داڕشتنی  پلانی کارکردنی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆمەڵەی ئامۆژگاری مین(ماگ)لە سنووری پارێزگای دهۆک کرا .

لە بڕگەیەکی تری دانیشتنەکەدا باس لە سەر چۆنیەتی فەندی ڕێکخراوی ماگ بۆ کوردستان لە ساڵی٢٠٢٢ کرا کە ڕێکخراوی ناوبراو کاری تێدا دەکات ، هەروەها باس لە کردنەوەی ئۆفیسی ڕێکخراوی ماگ لەپارێزگای دهۆک و بە گەڕخستنەوەی چوار تیمی مینلابەری  لەو سنوورە بۆ ساڵی٢٠٢٢ کرا، پاشان باس لە  کردنەوەی خولی ڕاهێنان بەتایبەت خولی دڵنیایی جۆری و خولی لەناوبردنی تەقەمەنی بۆ کارمەندانی دەزگای مین کرا