Skip to the content

كارمەندێك بەهۆی مینەوە شەهید دەبێـت ویەكێكیش برینداردەبیت

هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)-ڕۆژی 2021/01/10یەكشەممە

لە كاتی كاركردنیان لە گوندی بردیای ناحیەی زوومار مینلابەر (تەحسین غائیب سالح) گیانی لە دەستدا و مینلابەر(حوسێن ناجح ئیبراهیم) بەسەختی برینداربووە، کە هەردووکیان مینلابەربوون لە رێکخراوی نێودەوڵەتی MAG.

بەناوی دەزگای گشتی كاروباری مینەوە پرسەو سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید دەكەین و هیوای زووچاكبوونەوەش لە خوای گەورە بۆ بریندارەكە دەخوازین

ئومێد دەكەین دواین كۆست و ناخۆشیان بێت.

راگەیاندنی سەرۆكایەتی دەزگای گشتی كاروباری مین