Skip to the content

بەبۆنەی رۆژی جیهانی ژنان سەرۆكی دەزگای مین لەگەڵ فەرمانبەرانی خانمانی دەزگای مین كۆبوویەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 2021/3/8 جەبار مستەفا سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین بەبۆنەی 8ی مارس رۆژی جیهانی ژنان لەگەڵ بەشێك لە فەرمانبەران و خانمان لە دەزگای مین كۆبوویەوە و پیرۆزبای لە سەرجەم خانمانی جیهان و كوردستان بەتایبەت كرد.

سەرۆكی دەزگای مین لەو یادەدا ویڕای بەرزنرخاندنی خەبات و تێكۆشانی خانمانی كوردستان بۆ ئازادی و بەدیهاتنی دادپەروەری و رێزگرتن لە بەهامرۆڤایەتییەكان، لە كۆمەڵگەی كوردیدا كە مێژوویەكی دوور و درێژی هەیە، گوتیشی "دەبێت خانمان لەخەباتی خۆیان بەردەوام بن بۆ وەدستهێنانی مافەكانیان و پێكهێنانی كۆمەڵگایەكی دادپەروەر بۆ ژن و پیاو، هەروەها نەهێشتنی جیاكاری رەگەزی لە كۆمەڵگەی كوردیدا".

دواتر جەبار مستەفا بەبۆنەی رۆژی جیهانی ژنان دیاری بەسەر سەرجەم خانمانی فەرمانبەری دەزگای مین دا دابەش كرد.