Skip to the content

سەرۆكی دەزگای مین سەرپەرشتی یەكەمین كۆبونەوەی دانانی بنكەی زانیاری بۆ مین پاكی لە هەرێمی كوردستان دەكات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق ( GOV.KRD )- ئەمڕۆ دووشەممە 2021/3/1 جەبار مستەفا سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین، بەشداری لە یەكەمین كۆبوونەوەی دانانی بنكەی زانیاری سەرچاوەی كراوە بۆ مین پاكی لە هەرێمی كوردستان كرد، كە لە ئۆفیسی رێكخراوی نێودەوڵەتی (iMMAP)رێكخرابوو. لە دەستپێكی كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی دەزگای مین جەختی لە بەرەوپێشبردنی زیاتری بواری كاروباری مین كردەوە لە هەرێمی كوردستان و چۆنیەتی زاڵبوون بەسەر ئەو گیروگرفتانەی رۆژانە رووبەروومان دەبێتەوە، بەئامانجی زیاتر پاكسازی كردن لە كێڵگە مینەكان و پاككردنەوەی خاكی كوردستان لە مەترسیەكانی مین و تەقەمەنی و پاشماوە جەنگییە نەتەقیووەكان.

جێگەی ئاماژەیە دەزگای گشتی كاروباری مین بۆ ئەومەبەستە تیمێكی بەرێوەبردنی سەرچاوەی زانیاری لەسەنتەری جنێف بۆ مین پاكی (GICHD) بانگهێشت كردووە بۆ داڕشتن و دانانی پلانێكی گشتگیر كە یارمەتیدەربێت بۆ كۆنتڕۆڵكردنی پرۆسەی مین پاكی و پەرەپێدانی زیاتری بواری كاروباری مین و كارئاسانی زیاتر بۆ دەست پێ ڕاگەیشتن بە سەرچاوەی زانیارییەكانی بواری كاروباری مین لە كوردستان.