Skip to the content

ئەمساڵ لە پارێزگای هەولێر ٩ هاووڵاتی بوونەتە قوربانی مین و تەقەمەنی

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-  24تشرینی دووەمی٢٠٢١ نیازی خالید سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین بە(وەکالەت) لە مەڕاسیمی تەقاندنەوەی ژمارەیەکی زۆر لە مین و تەقەمەنی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماری ساڵی(٢٠٢١)ی بەڕێوەبەرایەتی گشتی مینی هەولێری ڕاگەیاند و گوتی "لەو ساڵەدا چوار کێڵگە مین بە روبەری(١٦١،٨٥٥) دوای پاککردنەوەیان لە مین و تەقەمەنی ڕادەستی خاوەنەکانیان کراونەتەوە، کە زیاتر لە (١٠٠٠)مین و تەقەمەنی تێدا دۆزراوەتەوە دەتواندرێت ئـێستا دووبارە بۆ کشتوکاڵ و ئاژەڵداری بەکاربهێندرێتەوە، هەروەها زیاتر لە  (١٢،٦٩٩)مین و تەقەمەنی جەنگی نەتەقاو کە مەترسی بوون لەسەرگیانی هاوڵاتیان لە هەڵگیراونەتەوە بەشێکی زۆریان لە ناوبراون  تەقێندراونەتەوە، هەروها کۆی رووبەری زەوی پشکێندراو بریتی بووە لە (١٩٠٢٣٠)مەتر دووجا، ئەو رووبەرەی کە لادراوە(پاککراوەتەوە) لە کێڵگە مینەکان بریتی بووە لە (٦٥٣٧٨)مەتر دووجا" هەروەها  کێڵگە مینێکی نوێ تۆمارکراوە لەو ساڵەدا.

هەر لە کۆنگرەرۆژنامەوانیەکەدا  سەرۆکی دەزگا بە(وەکالەت) ئاماری قوربانیانی راگەیاندن و گوتی" بەداخەوە لەو ساڵەدا(٩)قوربانی مین و تەقەمەنی لە سنووری پارێزگای هەولێر تۆمارکراوە کە (٣) کەس گیانیان لەدەست داوە و (٦)کەسیش بریندار و کەمئەندام بوون لێرەوە داواکارم هاووڵاتیان  بەهیچ شێویەک نزکی شوێنی مەترسی دار نەکەون، تیمەکانی هۆشیارکردنەوەمان لە دەزگای مین بەردەوامن لە هۆشیارکردنەوەی  هاووڵاتیان لە مەترسییەکانی مین و تەقەمەنی و نزیک نەکەوتنەوەیان لە مین  بۆ ئەو مەبەستە لەوساڵەدا نزیکەی(٥٠٠) هاووڵاتی سوود مەندبوون لە بەرنامەی هۆشیارکردنەوە، هەروەها زیاتر لە(٣٠٠) پۆستەر و فلێکس بەکارهاتووە بۆ ئاگادارکردنەوەیان لەمەترسییەکانی مین و تەقەمەنی