Skip to the content

دەزگای گشتیی كاروباری مین و ڕێكخراوی نێودەوڵەتی ماگ(MAG)، پلان بۆ پەرەپێدانی تواناكانی نێوانیان دادەنێن

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-  ڕۆژی دووشەممە 13ی ئەیلوولی ٢٠٢١، جەبار مستەفا سەرۆكی دەزگای مین بە ئامادەبوونی  نیازی خالید جێگری سەرۆكی دەزگا و گشت  بەڕێوەبەرە  گشتییەكانی دەزگای مین، بەشدارییان لە وۆرك شۆپێك كرد كە لەلایەن ڕێكخراوی نێودەوڵەتی  كۆمەڵەی ئامۆژگاریی مین لە عێراق ئامادە كرابوو.
ئامانج لە وۆرك شۆپەكە چۆنیەتی هاوكاریكردن و پاڵپشتیكردنی  دەزگای گشتیی كاروباری مین بوو لە پڕۆسەی پاكسازی مین  و بەرنامەی كاروباری مین لە هەرێمی كوردستان،  بە ئامانجی خێراتركردنی پڕۆسەی پاكسازی مین و  بەرزكردنەوەی تواناكانی كارمەندان لە ڕێگەی كردنەوەی ڕاهێنانی هەمەجۆر و چالاكییە هاوبەشەكانی دڵنیایی جۆری(QA) لە ڕێگەی ڕاِوێژكارە نێوده‌وڵەتیەكان كە لەلایەن ڕێكخراوی نێودەوڵەتی ماگ بانگهێشت دەكرێن بۆ گوتنەوەی ڕاهێنانەكان.