Skip to the content

سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین پێشوازیی لە وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان كرد

هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی دووشەممە 6ی ئەیلولی ٢٠٢١، جەبار مستەفا سەرۆكی دەزگای مین بە ئامادەبوونی  نیازی خالید جێگری سەرۆكی دەزگا و  بەڕێوەبەره‌ گشتییه‌كان،  پێشوازیان لە  ڤاڵا فەرید وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەڕلەمان و وەفدی هاوڕێی كرد.
جێگەی ئاماژە پێدانە هەنگاوەكانی پڕۆژە یاسای ماف و ئیمتیازاتی پیشەوەرانی مین لەلایەن دەزگای گشتیی كاروباری مین پێشكەش كراوە لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار  لە گفتوگۆی بەردەوام دایە  و لە ئێستادا ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران كراوە بۆ پەسندكردن و ڕەوانەكردنی بۆ پەڕلەمانی كوردستان  بۆ خوێندنەوە و دەنگدان لەسەری لەلایەن  پەڕلەمانی كوردستانەوە.