Skip to the content

سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین پێشوازی لە وەزیری ژینگەی عێراقی فیدڕاڵ دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- جەبار مستەفا سەرۆكی دەزگای مین بە ئامادەبوونی  نیازی خالید جێگری سەرۆكی دەزگا و  ستافی دەزگای مین، پێشوازیان لە وەفدێکی هاوبەشی  وەزارەتی ژینگەی عێراق بە سەرۆکایەتی جاسم عبدالعزیز  وەزیری ژینگە و زافر محمود بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی مینی بەغداد و شەرمیلە ئەمیناس بەرپرسی پرۆژەکانی(UNMAS) لە عێراق و وەفدی هاوڕێی کرد.
لەسەردانەکەدا  هاوکاری  هەماهەنگی و یاداشتی لێکتێگەیشتن خاڵی سەرەکی بوو لە نێوان دزگای مین و فەرمانگەی مینی بەغداد، دواتر باس لە  ئامادەکاری بۆ کۆنفڕانسی  وڵاتانی کۆمەک بەخش کرا کە بڕیار وایە مانگی١١ی ٢٠٢١ لە شاری بەغدا ببەسترێت.