Skip to the content

لە سنووری قەزای کۆیە دەیان مینی دژە کەسی لە ناوبردران

هەولێر،هەرێمی کوردستان(GOV.KRD)- بەئامادەبونی نیازی خالد، سەرۆکی دەزگای گشتیی کاروباری مین بە وەکالەت، لە گوندی سوسێ لە سنوری قەزای کۆیە دەیان مینی دژە کەسی لە چالاکیەکدا دوای دۆزینەوەیان لەناوبردران.
لەگۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیشدا بۆ دەزگاکانی راگەیاندن، سەرۆکی دەزگای مین بە وەکالەت ئاماژەی بەوەدا کە، توانیویانە ژمارەیەکی زۆر مینی دژەکەسی کە لە لایەن تیمەکانیان لە ئەنجامی کاری ڕۆژانە دۆزرابوونەوە لە تەقینەوەیەکدا لە ناوببەن.
نیازی خالد، ئاماژەشی بەوەدا کە دوای پاکردنەوەی ناوچەکە لە مین پاکسازی مین دەتواندرێت بۆ مەبەستی جیاواز لە ڕووی کشتوکاڵی و لەوەڕگاو تەنانەت گەشتیاریش سودی لێ ببیندرێت.
جێی ئاماژەیە لە سنوری گوندی سوسێ سەر بە قەزای کۆیە ١١ کێڵگەی بە مین رێژکراو هەبوو، کە ٥ یان لە مین پاککراونەتەوە و ٦ کێلگەی مینی دیکەش لە ئێستادا لە لایەن تیمەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر کاری پاکسازی تێدا ئەنجام دەدرێت و پلان وایە تا کۆتای ساڵ بە تەواوی پاک بکرێنەوە.