Skip to the content

کێڵگەیەکی مین لە قەزای چۆمان پاکدەکرێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٥ی ئابی ٢٠٢٢، عەلی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کاروباری مینی هەولێر،  سەردانی کێڵگە مینێکی لەسەر ڕێگای سەرەکی هامڵتۆن لە سنوری قەزای چۆمان کرد.

لەو  سەردانەدا بەڕێوەبەری گشتی بەرێوەبەرایەتیی گشتی کاروباری مینی هەولێر، لە چۆنیەتی بەرێوەچوونی کاری پاکسازی لەو کێلگە بە مینرێژکراوە دڵنیابوویەوە،کە ڕێگرە لەبەردەم پڕۆژەی ڕاکێشانی هێڵی کارەبای (۳۳) کەیڤی لە سنوری قەزای چۆمان.

دەزگای گشتی کاروباری مین لە چوارچێوەی پاککردنەوەی ناوچە مەترسیدارەکان لە مەترسیەکانی مین و تەقەمەنی  بەتایبەت ئەو کێڵگە مینڕێژکراوانەی کە ڕێگرن لە بەردەم  پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، هەستان بە پاکردنەوەی کێڵگەیەکی مین لە سنوری گوندی دەربەندە لە سەر ڕێگای سەرەکی هامڵتۆن لە نێوان  قەزای چۆمان بۆناحیەی حاجی ئۆمەران، بە پاککردنەوەی ئەو کێڵگە مینڕێژکراوە وێڕای ئەوەی پرۆژەی هێڵی کارەبای پێدا تێپەڕ دەبێت، لە هەمان کاتیشدا مەترسیش لەسەر گیانی هاوڵاتیان نامێنێت کە چەندین ساڵە نەتوانراوە بۆ هیچ شتێک  بەکار بهێنرێت.