Skip to the content

لە دهۆک ٦٢ هەزار مەتر دووجا کێڵگە لە مین و تەقەمەنی پاک کرایەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مين لە پارێزگای دهۆک لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بە هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی MAG ڕووبەری زیاتر لە (٦٢)م٢ زەوی لە مەترسییەکانی مین و تەقەمەنی پاک کردووەتەوە و ڕادەستی خاوەنەکانیان کراون.
لە گوندی شەریفا سەر بە قەزای ئامێدی، لە کێڵگەی مینی (مەلا قاقیچکێ) ڕووبەری ٥٠ هەزار مەتر دووجا دوای پاککردنەوەی لە مین و تەقەمەنی ڕادەستی خاوەنەکەی کراوەتەوە.
لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە ناحیەی دەرکارێ کێڵگە مینی (خرابێ ڕەشوی) بە ڕووبەری ١٢ هەزار مەتر دووجا دوای پاککردنەوەی لە مین و تەقەمەنی ڕادەستی خاوەنەکانیان کرایەوە.
ئەو کێڵگانەی پاک کراونەتەوە، دەتوانرێ بۆ مەبەستی نیشتەجێبوون و کشتوکاڵ و ئاودێری و پڕۆژەکانی وەبەرهێنان سوودی لێوەربگیرێت. هەندێکیشیان لە لایەن هاوڵاتیانەوە سوودی لێ وەرگیراوە.