Skip to the content

لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون دا ژمارەیەکی زۆر تەقەمەنی جەنگی دۆزرانەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٢،  تیمەکانی دەزگای گشتی کاروباری مین لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر لە گوندی دێلزیانی سەر بە ناحیەی دیانا لە کاتی هەڵکەندنی زەوی ژمارەییەکی زۆر تەقەمەنی جەنگی کە مێژوەکەیان بۆ شەری نێوان عێراق و ئێران دەگەرێتەوە دۆزرانەوە .
چەک و تەقەمەنییەکان لە لایەن تیمی(EOD) کە زیاتر لە ۸٠ پارچە تەقەمەنی جۆراو جۆر  بوون دوایی دۆزینەوەیان بگوازرێنەوە بۆ شوێنێکی سەلامەت بە مەبەستی لە ناوبردنیان.
لە سنوری ناحیەی قەسرێ و سەنتەری قەزای چۆمانیش ژمارەییەک مین و پارچە تەقەمەنی جەنگی لە نزیک ماڵان دوایی دۆزینەوەیان لە لایەن هاووڵاتییان و ئاگادارکردنەوەی تیمەکانی دەزگای مین  بۆ شوێنێکی سەلامەت گواسترانەوە.
لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران زۆر جار لە کاتی هەڵکەندنی زەوی، کۆگایی مین و تەقەمەنی دەدۆزرێنەوە، ئەمەش بەهۆی ئەو شەڕو ئالۆزییانەی کە لە رابردوودا لەو سنورە ڕویانداوە بە تایبەت شەڕی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران. کە ئەوسنورە پشکی شێری بەرکەوتووە لە پیسبوون بە مین و تەقەمەنی و پاشماوە جەنگیەکان