Skip to the content

چوار کێڵگەی بە مینڕێژکراو پاک دەکرێنەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- دەزگای گشتی کاروباری مین  لە سنووری پارێزگای هەولێر  بەتایبەت لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، (۵) تیمی مینلابەری سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێری دەستنیشان کرد بۆ کارکردن و دەستکردن  بە کاری پاکسازی لە (٤) زەوی بە مین داچێندرا و کە لە ماوەی ڕابردوودا ناوچەی مەترسیداربوون و چەندین قوربانی بەهۆی مینەوە لەو ناوچانە کەوتۆتەوە.
بۆ ئەو مەبەستە پڕۆسەی پاکسازیی کێڵگە مینەکان لە سنووری قەزاکانی (سۆران ، چۆمان ، مێرگەسۆر و کۆیە)، بەڕێوە دەچێت و پلان وایە تا کۆتایی ئەم ساڵ ڕووبەری زیاتر لە ١٢٥٠٠٠ سەد و بیست و پێنج هەزار مەتر دووجا، زەوی لە مین و پاشماوەی جەنگی لەو دەڤەرانە  پاک بکرێتەوە و دووبارە بۆ ژیانکردن تیایدا بەکاربهێندرێتەوە.