Skip to the content

مەترسییەکانی مین و تەقەمەنی لە هەرێمی کوردستان گفتوگۆی لەبارەیەوە کرا

سەرۆکی دەزگای مین  پێشوازی لە بریکاری وەزارەتی  ناوخۆی حکومەتی هەرێم کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٩/ئازاری٢٠٢٢ جەبار مستەفا ڕەسووڵ سەرۆکی دەزگای گشتیی کاروباری مین بە ئامادەبوونی سەلام محمد بەڕێوەبەری گشتیی دیوان  پێشوازی لە لیوا چەتۆ ساڵح بریکاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

سەرۆکی دەزگای مین سوپاسی بریکاری وەزارەتی ناوخۆی کرد لە پاڵپشتی و سەرخستنی کاروبارەکانی مین  لە هەرێمی کوردستان و هیوای خواست  دەزگای مین و  وەزارەتی ناوخۆ  بەردەوامبن لە هەماهەنگی  و کاری هاوبەش لە پێناو کەمکردنەوەی  مەترسییەکانی مین و تەقەمەنی لەسەر دانیشتووانی هەرێمی کوردستان.   

لای خۆشیەوە چەتۆساڵح بریکاری  وەزارەتی ناوخۆ  دەستخۆشی لە  کاروچاڵاکییەکانی دەزگای گشتیی کاروباری مین کرد کە توانیویانە بەردەوام بەدەم داواکاری هاووڵاتیانەوە بچن و مەترسیەکانی مین و تەقەمەنی لە هەرێمی کوردستان کەم بکەنەوە.
پاشان ناوبراو ئامادەیی خۆی دەربڕی کە هەماهەنگ و پاڵپشتی تەواوی دەزگای مین دەبن لەو سێکتەرانەی پەیوەندیدارن بە وەزارەتی ناوخۆوە بە ئامانجی کەمکردنەوە و نەهێشتنی مەترسییەکانی مین و تەقەمەنی لەسەر خاک و خەڵکی  هەرێمی کوردستان