Skip to the content

لە سنووری پارێزگه‌ی دهۆک سەدان مین و تەقەمەنی نەتەقاوە لە ناوبران

 هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-  لە درێژەی کاروچالاکیەکانی دا  تیمی  لەناوبردنی تەقەمەنی نەتەقاوە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین - دهۆک  ژمارەیەکی زۆر لە مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگی نەتەقاوە لە پڕۆسەیەکدا لەناو دەبات.
لە ئەنجامی کاری بەردەوامی تیمەکانی  مینلابەری لە سەرجەم  بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەکان لە سنووری پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ژمارەیەکی زۆر مین و تەقەمەنی و پاشماوە جەنگییە نەتەقاوەکان پوچەڵ دەکرێنەوە لە پڕۆسەیەکدا لەلایەن تیمی تەقاندنەوە و لەناوبردن سەرجەمی ئەو پاشماوە ترسناکانە لە ناو دەبرێن، بۆ ئەو مەبەستە لە پارێزگای دهۆک لە سەرەتای (سێ) مانگی ئەوساڵ زیاتر لە (١٣٠٠) مین و تەقەمەنی  کە خۆی دەبینیەوە لە چەندین کەرەستەی دۆزراوەی تەقەمەنی لە پڕۆسەیەکی تەقاندنەوەدا  لە گوندی (ڕەشەورێ) لە ناحیەی زاوێتە بە ئەنجام  گەیەنرا و تەقێندرانەوە، ئەمەش لە پێناو  زیاتری سەلامەتی هاووڵاتیان و پاککردنەوەی خاکی کوردستان لە مین و تەقەمەنی.
ئەو مین و تەقەمەنییه‌ نەتەقاوانە مێژووەكەیان بۆ سەردەمی ڕژێمی بەعسی لە ناوچوو لە شەڕی هەشت ساڵەی نێوان  عێراق و ئێران دەگەڕێتەوە، کە  ساڵانە لە ئەنجامی پرۆسەی پاكسازی مین و پاككردنەوەی ناوچە مینڕێژكراوەكان بە هەزاران پارچە لە مین و تەقەمەنی نەتەقاوە لە ناوچە مینڕێژكراوەكان لە سنووری پارێزگه‌ی دهۆک لەناو دەبرێن.
  حکومەتی هەرێمی کوردستان  لە ڕێگەی  دەزگای گشتی کاروباری مین  ئەركی كاروباری مین و تەقەمەنی و بۆمبی چێنرا و ڕادەپەڕێنێت لە سنووری پارێزگاكان كە خۆی لە بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەكانی (هەولێر-سلێمانی –دهۆك-گەرمیان)دەبینێتەوە و ڕۆژانە  بەردەوام تیمەکانی مینلابەری لە ئەرکدان بۆ پاکسازی مین لە هەرێمی کوردستان.