Skip to the content

لە قەزای چەمچەماڵ دوو کێڵگەی مینڕێژكراو پاککرانه‌وه‌

 هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە چاودێریی دەزگه‌ی گشتی کاروباری مین ، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مین له‌ سلێمانی، دوو زەوی مینڕێژکراو لە قەزای چەمچەماڵ دوای پاککردنەوەیان لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی  MAG، ڕادەستی خاوەنەکانیان کرانەوە.
ئەم کێڵگانە دەکەونه‌ گوندی بنگرد لە قەزای چەمچەماڵ و ڕووبەرەکەی ٢١،٦٠٠ م٢ یە و تیایدا   ( 30 ) مین و تەقەمەنی جۆراوجۆر دۆزرانه‌وه‌ و سەرجەمیان پووچەڵکرانەوە، هەروەها کاری پاکسازییەکە لەلایەن ڕێکخراوی MAG ئەنجامدراوە ، دوای تەواوبوونی قۆناغەکانی پرۆسەی پاکسازی و سەلامەتی تەواوەتی لەلایەن تیمەکانی دڵنیایی و کۆنترۆڵی جۆریی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی مینی سلێمانی،  ڕادەستی خاوه‌نه‌كانیان كرانه‌وه‌.