Skip to the content

دەزگای گشتی کاروباری مین ٥٠٤ جۆر مین و تەقەمەنی لەناو برد

هەولێر، هەرێمى کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - وەکو هەوڵێک بۆ پاکردنەوەی تەواوی ناوچە پیسبووەکان بە مین و تەقەمەنی لە هەرێمی کوردستان، دەزگای گشتی کاروباری مین، چەندین پاشماوەی مین و تەقەمەنی لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان تەقاندەوە.
ناوچەی هەورامان بەهۆی هاوسنووری لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، لە سەردەمی شەڕی نێوان عێراق – ئێران دا زۆربەی ناوچەکانی بە مین چێندرابوون و هەفتەی رابردووش دەزگای گشتی کاروباری مین لە کێڵگە مینی (خۆرەتاوەسەختە)، لە گوندی ھاواری سەر بە ناحیەی بیارە، تیمی تەقاندنەوە (EOD) ی  سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانی بڕی ٦٥ مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگیان تەقاندەوە. 
 
هەروەها لە قەزای پێنجوێن تا ئێستا ٣٠٤ مین و پارچە تەقەمەنی بە ھەشت تەقینەوەی جیاواز  و ٢٥ پارچە مین و تەقەمەنی لە دوو ناوچەی جیاواز تەقێندرانەوە.
لە ئیدارەی گەرمیانیش لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی گەرمیان بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی گەرمیان ١١٠ پارچە تەقەمەنی جۆراو جۆر لە سنوری ناحیەی قۆرەتوو و ٩ مینی دژە کەسی و چەند پارچە تەقەمەنی جۆراوجۆر لەکێڵگەمینی (دۆڵی سکەکە) تەقێندرانەوە.