Skip to the content

لە سلێمانی و دهۆک هەڵمەتی هۆشیاری لەسەر مین و تەقەنی بۆ قوتابییان بەڕێوەچوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- دەزگای گشتیی کاروباری مین، لە ڕێگەی تیمەکانی ھۆشیارکردنەوە لە مەترسییەکانی مین و تەقەمەنی و پاشماوە جەنگییەکان، لە هۆشیارکردنەوەی چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بەردەەامن. 

بۆ ئەو مەبەستە لە پارێزگای سلێمانی و دهۆک  تیمەکانی دەزگای مین چەندین قوتابخانەیان بەسەرکردەوە و پەیامی هۆشیاری و زانیاری لەبارەی مین و تەقەمەنی بە قوتابیان و مامۆستایانی قوتابخانەکان درا؛ کە لە میانیدا بە سیمیناری فراوانەوە پەیامەکانی خۆپارێزی لە مین پێشکەش بە ستافی قوتابخانە و قوتابیان دەکرا.

دەزگای گشتیی کاروباری مین لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی سنووری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، ساڵانە بە سەدان هەزار کەس لە ڕێگەی پەیامەکانی هۆشیارکردنەوە بە جۆر و کەرەستەکانی مین و تەقەمەنی و نزیک نەبوونەوە لێیان ئاشنادەکرێن، بۆ ئەوەی توشی ڕووداوی نەخوازراو نەبن.