Skip to the content

لە مانگی رابردوودا ١١٦ هەزار و ٥٧٣ مەتر دووجا زەوی پیسبوو بە مین پاککراوەتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- دەزگای گشتی کاروباری مین ئاماری مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، بڵاوکردەوە کە بە پێی ئەو ئامارە سەرجەم ئەو ڕووبەرەی بە هەردوو شێوەی دەستی و میکانیکەڵ لەو مانگەدا پاککراوەتەوە بریتیی بووە لە ١١٦ هەزار و ٥٧٣ مەتر دووجا زەوی پیسبوو بە مین .

هەر لە ماوەی ئەو مانگەدا پێنج کێڵگە مین دوای پاککردنەوەی لە مەترسیەکانی مین و تەقەمەنی ڕادەستی خاوەنەکانیان کراوەتەوە بۆ پڕۆژەی ئابووری و خزمەتگوزاری و گەشتو گوزار و وەبەرهێنان سودی لێ وەردەگیرێت، هەروەها یەک شەڕگە دوای پاککردنەوە ئەویش لە مەترسیەکانی مین وتەقەمەنی پاککراوەتەوە.
بەپێی ئامارەکە لەماوەی ئەو یەک مانگەدا دەزگای گشتی کاروباری مین، لەو کێڵگەمینانە زیاتر لە ٦١٦ مینی دژە کەسی و مینی دژە تانک و تەقەمەنی جەنگی لە ناوبراون لە پڕۆسەی تەقاندنەوەدا سەرجەمیان لە ناوبراون.