Skip to the content

لە قەزای چۆمان کێلگەیەکی مین پاککرایەوە و ژمارەیەک مینیش لەناوبرن

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- دەزگای گشتیی کاروباری مین لە درێژەی پڕۆسەی پاکسازیکردن لە کێڵگە مینەکان، کێڵگەمینێکی لە گوندی ئێنێ، سەر بە قەزای چۆمانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پاککردەوە و ژمارەیەک مینیش کە لەو کێڵگە مینە هەڵگیرابوونەوە لە ناوبران.

جێگەی ئاماژەیە کێڵگە مینی سینان A، لەلایەن تیمەکانی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی هەولێر، بەهاوکاریی رێکخراوی (ITF)ی سلۆڤینی، پاککرایەوە، کە ڕووبەرەکەی زیاتر لە ٦٠.٠٠٠ هەزار م۲ بوو.

بە پاککردنەوەی، وێڕای نەمانی مەترسی لەسەر گیانی هاووڵاتیان، دەتوانرێت بۆ مەبەستی کشتوکاڵی و گەشتیارییش سوودی لێ ببینرێت.

دەزگای گشتیی کاروباری مین، ساڵانە چەندین کێڵگە و ڕووبەری بە مین چێنراوی پاشماوەکانی جەنگ پاکدەکاتەوە. بەوەش ڕووبەرێکی باشی سەوزایی و لەوەڕگا و سەیرانگە بەکاردەهێنرێنەوە.