Skip to the content

لە پرۆژەی بە دووسایدکردنی رێگەی خەلیفان - سپیلک بۆمبێکی مەترسیدار دۆزرایەوە

هەولێر- هەرێمی کوردستان(GOV.KRD)- دوای ئەوەی دەست کرا بە ئەنجامدانی پرۆژەی بە دووسایدکردنی رێگەی سەرەکی خەلیفان- سپیلک و لە ئەنجامی کارکردن لەو پرۆژەیە پاشماوەیەکی جەنگی کە پێکهاتبوو لە بۆمبێکی نەتەقیوی فرۆکە لە لایەن تیمێکی کەتیبەی سەربازی سۆران دۆزرایەوە. تیمەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێری لێ ئاگادارکرایەوە، و بە ئامادەبونی عەلی عبدالرحمن، بەرێوەبەری گشتی کاروباری مینی هەولێر دوای گواستنەوەی بۆمبەکە بۆ چاڵی لەناوبردن لە دەڤەری باڵەکایەتی لەگەڵ ژمارەیەک پارچە تەقەمەنی دیکە لە لایەن تیمەکانی دەزگای گشتی کاروباری مین بەسەرکەوتوی لەناوبردران.

کە بەهۆی ئەو شەڕانەی لە ڕابردوودا ڕویان داوە زۆرجار لەکاتی ئەنجامدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان مین و پاشماوەکانی جەنگی دەدۆزرێنەوەو بەمەش وێڕای دروستکردنی مەترسی زۆر جار کارکردن لە پرۆژەکانیش وەستاوە تا مەترسیەکان لەلایەن  دەزگای مینەوە چارەسەر کراون.