Skip to the content

بەدەیان مین و تەقەمەنی لە قەزای پێنجوێن تەقێندرانەوە

هەولێر-ھەرێمی کوردستان(GOV.KRD) – ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی١ی ئەیلولی٢٠٢٢، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/سلێمانی سەر بە دەزگای گشتی کاروباری مین هەڵسا بە لەناوبردن و تەقاندنەوەی زیاتر لە ٧٦ مین و تەقەمەنی جەنگی لە کێڵگەمینی شێخ کوژراو لە گوندی کانی مانگای سەربە قەزای پێنجوێن کە لە ئەنجامی کاری بەردەوامی پاکسازی لەلایەن تیمەکانی مینلابەری هەڵگیرابوونەوە.
جێگەی ئاماژە پێدانە قەزای پێنجوێن بەیەکێک لە مەترسیدارترین شوێن دادەندرێت لە هەرێمی کوردستان بە پیسبوونی بە مین و تەقەمەنی ئەمەش بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافی شوێنەکە بەهۆی جەنگی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران کە ڕووبەرێکی بەرفراوان لە سنورەکە بە مین و پاشماوەی جەنگی پیسکراوە، لە ئێستادا تیمەکانی مینلابەری دەزگای گشتی کاروباری مین ڕۆژانە بە بەردەوامی کاری پاکسازی تێدا ئەنجام دەدەن.