Skip to the content

دەزگای گشتی کاروباری مین پۆستەری هۆشیاری لە مەترسیەکانی مین بڵاودەکاتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٥ی ئەیلولی ٢٠٢٢، دەزگای گشتی کاروباری مین لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی هۆشیارکردنەوە و یارمەتییدانی قوربانییانی مین سەردانی چەند گۆرەپانێکی کۆکردنەوەی ئاسنی لە سنووری پارێزگای هەولێر لەسەر ڕێگای هەولێر/مەخمور کرد، لە سەرجەم گۆڕەپانەکاندا پۆستەری تایبەت بە هۆشیارکردنەوە لەمەترسییەکانی تەقەمەنی هەڵواسی و چەند رێنماییەکیش درا بەو کرێکارانەی کە لەو شوێنانە کاردەکەن کە خۆیان لە مەترسیەکانی هەر پارچە تەقەمەنییەک بپارێزن.

لە ماوەی ڕابردوودا چەندین کرێکار لە کارگەکانی ئاسن و شوێنی کۆکردنەوەی ئاسن بوونەتە قوربانی پارچە تەقەمەنیە جەنگییە نەتەقیووەکان، بۆ ئەو مەبەستە دەزگای گشتی کاروباری مین لە ڕێگەی تیمەکانی هۆشیارکردنەوە ڕۆژانە سەردانی کارگەکانی ئاسن دەکەن و کرێکارەکان هۆشیاردەکەنەوە لە مەترسیەکانی مین و تەقەمەنی.