Skip to the content

سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین و وەفدێکی باڵای فەرمانگەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مین کۆبوونەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی١٩ی ئەیلولی ٢٠٢٢، جەبار مستەفا، سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین پێشوازی لە خاتوو ئیلن کۆهن، بەڕێوەبەری نێودەوڵەتی فەرمانگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆکاروباری مین کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین سوپاسی فەرمانگەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مین کرد، کە ڕۆڵی گرنگیان گێڕاوە لە دابینکردنی هاوکارییەکان لە بواری لۆجستی و تەکنیکی وەک دابینکردنی کەلوپەل و کردنەوەی خول و ڕاهێنانەکانیان بۆ کارمەندانی دەزگای مین.
ئاماژەشی بەوەدا کە UNMAS یەکێکە لە هاوبەشە سەرەکیەکانمان و بەردەوامی پەیوەندییەکانیشی بە گرنگ زانی بە ئامانجی نەهێشتنی مەترسیەکانی مین و تەقەمەنی لە هەرێمی کوردستان و خێراترکردنی پڕۆسەی پاکسازی مین، داوای کارئاسانی بۆ پەیداکردنی باربوو (فەند)ی نێودەوڵەتی بۆ دەزگای مین لە UNMAS کرد.

بەڕیوەبەری فەرمانگەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مین بەڵێنی دا کە UNMAS بەردەوام دەبێت لە هاوکارییەکانیان بۆ دەزگای گشتی کاروباری مین لە ڕووبەڕووی بوونەوەی مەترسیەکانی مین و تەقەمەنی.