Skip to the content

لە پارێزگای ھەڵەبجە تەقینەوەیەک ئەنجامدرا

لە پارێزگای ھەڵەبجە تەقینەوەیەک ئەنجامدرا
هەولێر-ھەرێمی کوردستان – عێراق لە درێژەی لە ناوبردنی مین و تەقەمەنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/سلێمانی لە کێڵگە مینی (خۆرە تاوە سەختە) لە گوندی هاواری ناحیەی بیارە بڕی ٣٩ مین و تەقەمەنی لەلایەن تیمی تەقاندنەوە EOD لە تەقینەوەیەکدا سەرجەمی لە ناوبران.
ئەم تەقینەوانەی مین و تەقەمەنی لە ئەنجامی کاری رۆژانەی تیمەکانی منیلابەری لە کێڵگە مینەکان پوچەڵی دەکەنەوە کە بەبەردەوامی دەزگای گشتی کاروباری مین لە کابینەی نۆیەمدا لە کاردایە بۆ ئەوەی زۆرترین ڕووبەری پیسبوو بە مین وتەقەمەنی پاکبکاتەوە بۆ ئەو مەبەستە مین و تەقەمەنیەکان لە چالاکیەکدا بەسەرکەوتوانە سەرجەمی لەناو دەبرێن بۆ ئەوەی مەترسیان لەسەر گیانی هاوڵاتیان نەمێنێت.