Skip to the content

هەناردەکردنى نەوتى ھەرێمی کوردستان دەستی پێکردەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- دوای ئەوەی ئێوارەى رۆژی سێشەممە ڕێکەوتى ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، بۆرى هەناردەکردنى نەوتى هەرێمی کوردستان لە نێو خاکی تورکیا تەقییەوە و ئەمەش بووە هۆى وەستانێکى کاتى هەناردەکردنەکە بۆ بەندەرى جەیهان.

بەپێی زانیارییەکان، تەقینەوەی بۆرییەکە بە هۆی شۆرتی کارەبا ڕوویداوە و لەگەڵ ئەوەشدا حکومەتى هەرێم وردتر لە ڕووداوەکە دەکۆڵێتەوە.

ئەو تەقینەوەیە کاریگەریى لەسەر هەناردەکردنى نەوتى ھەرێمی کوردستان ھەبووە و لە ئێستاشدا ھەناردەکردنی نەوت دەستی پێکردووەتەوە.

وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢