Skip to the content

دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- بە فەرمانی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ دابینکردنی نەوتی سپی ماڵان راسپێردران.

بۆ ئەم مەبەستە، کەمال محمد ساڵح وەزیری سامانە سرووشتییەکان بە وەکالەت بڕیاریدا دەستبەجێ دەست بە جێبەجێکردنی کاری پێویست بۆ دابینکردن و دابەشکردنی نەوتی سپی بە سەر هاوڵاتیان لە مانگی داهاتوودا دەست بە پرۆسە دا بکرێت.
بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەم، لە سەرەتادا لە ناوچە شاخاوییەکان( ناوچە ساردەکان) بە شێوەی پاڵپشتیکراو دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت و دواتر لە رێگای بریکاری خۆراک نەوتی سپی لە قەزاو سەنتەری شارەکانیش دابەش دەکرێت و هەولدەدرێت بۆ سەرەتای وەرزی زستان تەواوی هاوڵاتیان سودمەند بن لە وەرگرتنی نەوت