Skip to the content

نەوتی سپی بەسەر خێزانە كەمدەرامەتەكاندا دابەش دەكرێت

پاش گەیشتنی ٦٠ تەنكەر نەوتی سپی بە بڕی ٢ ملیۆن لیتر، لەلایەن حكومەتی فیدراڵی عێراقەوە؛ وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان، ٢٠ تەنكەری ڕەوانەی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران و ٣٠ تەنكەری ڕەوانەی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەرین و ١٠ تەنكەری بۆ پارێزگای دهۆك و ئیدارەی زاخۆ ڕەوانە كرد؛ تاكوو بەپێی لیستی ئامادەكراو بەسەر خێزانە هەژار و كەمدەرامەتەكان كە لە ڕێگەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكان ڕەوانە كراون، دابەش بكرێت.
بۆ ئەو مەبەستە، لە ڕۆژی چوارشەممە، ڕێكەوتی ١ی شوباتی ٢٠٢٣، دەست بە دابەشكردنی بڕی ١٠٠ لیتر نەوتی سپی بۆ هەر خێزانێكی هەژار و كەمدەرامەت دەستیپێكردووە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان
٢ی شوباتی ٢٠٢٣