ئەمڕۆیەکشەممە ۲۰۲٤/۱/۲۸ بەئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆک وەزیران و جێگری سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی حکومی و نێردە و نوێنەرایەتی وولاتان و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە دەرەوە ، بێگەرد تاڵەبانی بەشداربوو لەسێیەمین کۆنفڕانسی نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێم لەدەرەوە.
هەواڵەکان
هەردوو بەنداوی کۆمەسپان و بەنداوی بەستۆرە بەسەر کرایەوە
بەڕێوەبەری گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاو (عبدالرحمن خانی) بە هاوڕێتی بەڕێوەبەرانی بەشەکانی بەنداوەکان و دراسە و دیزاین و پڕۆژەی بەنداوی گۆمەسپان و پرۆژەی بەنداوی بەستۆرەیان بەسەرکردەوە
بێگەرد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی سەندیکاکانی عەلوەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی کۆبووەوە
ئەمڕۆ سێ شەممە 2024/1/23 بێگەرد تاڵەبانی بە ئامادەبوونی ڕاوێژکار و بەرێوەبەری گشتی پلاندانان و بەدواداچوون و بەرێوەبەری گشتی باخداری و دارستان و پاوانی وەزارەت ،کۆبونەوەیەکی تایبەتی ئەنجامدا لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی سەندیکاکانی عەلوەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان
کۆبونەوەی تایبەت بە ئامادەکارییەکانی لێژنەی باڵای ڕۆژمێری کشتوکاڵی بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ دووشەممە ،2024/1/22 بەسەرپەرشتی بریکاری وەزارەت کەریم سلێمان وە بەئامادەبوونی ڕاوێژکار و بەرێوەبەری گشتی باخداری و دارستان و پاوان و بەرێوەبەری گشتی پلاندانان و بەدواداچوون و بەرێوەبەرانی گشتی کشتوکاڵی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان
تاوتوێ دۆخی پڕۆژەکانی باخداری لە هەرێمی کوردستان کرا
ئەمڕۆ دووشەممە 2024/1/22 بێگەرد تاڵەبانی، کۆبۆوە لەگەڵ بەرێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەرانی بەرێوەبەرایەتی گشتی باخداری و دارستان و پاوان و بەڕێوەبەرانی باخداری لەسەر ئاستی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، تایبەت بە سێکتەری باخداری.
بێگەرد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆک و نوێنەرایەتی جووتیارانی کۆمەڵەی کشتوکاڵی ئەلزوبێر لە پارێزگای بەسرە کۆبووەوە
ئەمڕۆ دووشەممە 2024/1/22 ، بەسەرپەرشتی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە ئامادەبوونی خاتوو زۆزان کۆچەر جێگری سەرۆکی لێژنەی کشتوکاڵی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بریکار و ڕاوێژکار و بەڕێوەبەری گشتی پلاندانانی وەزارەت، کۆبونەوەیەکی هاوبەشی گرنگ ئەنجامدرا
کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ خاوەنی پڕۆژە خۆماڵییەکانی بەرهەمهێنانی هێلکەی خواردن ئەنجامدرا
ئەمڕۆ یەک شەممە 2024/1/14 بەئامادەبوونی بێگەرد تاڵەبانی و کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و بەرێوەبەری گشتی بازرگانی و ستافێکی باڵای وەزارەت کۆبونەوەیەکی تایبەت ئەنجامدرا لەگەڵ خاوەنی پڕۆژە خۆماڵییەکانی بەرهەمهێنانی هێلکەی خواردن لە هەرێمی کوردستان.
رونکردنەوەیەک بۆ رایی گشتی لە رێگەی وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
بەداخەوە لەلایەن هەندێ پەیج و کەس و گروپ ، بەمەبەستێکی ئامانجدار و ڕاسپێردراو چەند هەواڵێکی بێ مۆراڵ و بێ بنەمایان بلاوکردۆتەوە ،کە گوایە بەڕێز وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو خاتوو (بێگەرد تاڵەبانی) لەماوەی تەنها ساڵێکدا 40 گەشتی ئەنجامداوە
بێگەرد تاڵەبانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی هیندستان کرد
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێشوازی لە مادان گۆپال، کونسوڵی گشتی هیندستان لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
بێگەرد تاڵەبانی یەکەمین شەتڵی گوڵی رۆزی چاند
لە میانی بەسەر کردنەوەیەکی مەیدانی بۆ عەلوەی هاوچەرخی هەولێر، بێگەرد تاڵەبانی یەکەمین شەتلی گوڵی (رۆز)ی چاند، لەچوار
چێوەی پڕۆژەیەکی هاوچەرخی کشتوکاڵی، بەسیستەمی بەرهەمهێنانی هایدرۆپۆنیکی.