Skip to the content

هەواڵەکان

شەش ڕێککار بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوە نەخۆشی تای خوێن بەربوون دەگیرێتەبەر

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو شەش ڕێکاری گرنگ دەگرێتەبەر بۆ ڕێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێن بەربوون

٤٥ تۆن و نیو پە‌تاتە‌ی خراپ دە‌ستی بە‌سە‌ردا گیرا

ئە‌مڕۆ لە‌لایە‌ن كە‌رە‌نتینە‌ی کشتوکاڵی مەرزی تەوێڵە-شوشمێ دە‌ستگیرا بە‌سە‌ر بڕی چل و پێنج تۆن و نیو پە‌تاتە‌ی خراپبوو لە‌لایە‌ن لیژنە‌ی لە‌ناوبردن و ئاودیوكردنە‌وە‌وە‌ بڕیاری گە‌ڕاندنە‌وە‌ی درا و گەڕێندرایەوە.

ئەنجومەنی راوێژکاری وەزارەتی کشتوکاڵ چەند بڕیارێکی بۆ روبەڕوبوونەوەی وشکەساڵی دەرکرد

بەسەرپەرشتی بێگەرد تاڵبانی ئەنجومەنی ڕوێژکاری وەزارەت کۆبۆوەو شەش بڕیاری بۆ روبەرووبونەوەی وشکە ساڵی دەرکرد

هەوڵەکان بۆ بە بازاڕکردنی بەرهەمی خۆماڵیی جوتیاران بەردەوامە

لە پارێزگای سێمانی کۆبوونەوەیەک ئەنجام درا لەگەڵ کۆمەڵێک لە خاوەن مارکێت و عەلوە و کارگەی پاکەیجین بۆ مەبەستی بە بازاڕکردنی بەروبوومی کشتوکاڵیی بەرهەمهاتوو

حە‌وت تۆن كاھوی خراپبوو، دەستی بەسەردا گیرا

حەوت تۆن کاهو کە شیاو نە‌بوو بۆ خواردن و دەبوونە هۆی زیانی تەندروستی بۆ هاووڵاتیانی کوردستان دەستی بەسەردا گیرا

تاوتوێی کێشە و گرفتەکانی سەربڕخانەکانی مریشکی خۆماڵی کرا

 بێگەرد تاڵەبانی بە مەبەستی لە نزیکەوە گفتوگۆ و تاوتوێکردنی کێشە و داواکاریەکانیان، لەگەڵ خاوەنی پڕۆژەی کوشتارگەکانی بەرهەمی گۆشتی مریشکی خۆماڵی کۆبۆوە

شەش هەزار لیتر قڕکەر بێ بەرامبەر بەسەر جوتیاران دابەش دەکرێت

وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بودجەی تایبەت بڕی شەش هەزار لیتر قڕکەری جۆری (ئی سی فیوشن)دابەش دەکات بەسەر جوتیارانی سنووری پارێزگای سلێمانی.

وەزیری کشتوکاڵ و تیمی فەرمانگەی میدیا و زانیاری کۆبوونەوە

لە کۆبوونەوەیەکدا لە وەزارەتی  کشتوکاڵ بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و تیمی فەرمانگەی میدیاو زانیاری گفتوگۆیان لەسەر هەماەهەنگی هەردوولا و لێدوان و پێدانی زانیاری دەربارەی کارو چاڵاکی و پڕۆژەکان و چەندین بابەت و پرسی گرنگی کشتوکاڵی کرد

بێگەرد تاڵەبانی، پێشوازیی لە بەڕێوەبەری ئۆفیسی ڕێکخراوی جایکای یابانی لە عێراق کرد

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە ئامادەبوونی ستافێکی وەزارەت پێشوازیی کرد لە کەی تۆمایە بەڕێوەبەری ئۆفیسی ڕێکخراوی جایکای یابانی لە عێراق و ستافی یاوەری، بە بۆنەی تەواوبوونی ئەرکەکانی و ماڵئاواییکردن لە هەرێمی کوردستان و عێراق.

بەدواداچوون بۆ کێشە و داواکاریەکانی پزیشکانی فێتێرنەری دەكرێت

 بێگەرد تاڵەبانی پێشوازیکرد لە کۆمەڵێک پزیشکانی فێتێرنەری لە سنووری پارێزگای سلێمانی،بۆ لەنزیکەوە گفتوگۆکردن و بەدواداچوون لە کێشە و گرفتەکانی بواری سامانی ئاژەڵی و فێتێرنەری لە سنووری پارێزگای سلێمانی .