Skip to the content

بێگه‌رد تاڵه‌بانی ڕۆڵی پزیشكانى ڤێتەرنەرى لە پاراستنى كۆمەڵگه‌ بەرز دەنەرخێنێت

بە بۆنەى ڕۆژى جیهانيى پزیشكى ڤێتەرنەرى, بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانى ئاو، په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاو كرده‌وه‌.

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ‌ وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانى ئاو لە پەیامەکەیدا ئاماژه‌ی‌ به‌ ڕۆڵی پزیشكان و كارمەندانى ڤێتەرنەرى له‌ ده‌ستنیشانكردن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا کردووە ‌کە سەرمەشقى تاقیگەكانى دەستنیشانكردنى ئەو پەتایە بوون.

لە کۆتایی پەیامەکەی بێگەرد تاڵەبانیدا هاتووە کە ئەم توێژە "هەموو کات لە پێشەوەى هێڵى بەرگرى بوون بۆ پاراستنى كۆمەڵگه‌ لە نەخۆشییە مرۆژەڵییەكان و پاراستنى سامانى ئاژەڵ".