Skip to the content

(100 هەزار) نەمام بۆ سەوزکردنی شۆستە و شەقامەکانی سلێمانی دابین دەکرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-  لە پێناو بەردەوامیدان بە جوانکردنی سیمای شار و بەر فراوانکردنی هەڵمەتی نیشتیمانی  و پارێزگاری و هێشتنەوەی ڕووبەری سەوزایی لە هەرێمی کوردستان،  بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بڕیاریدا بە دابینکردنی (100 سەد هەزار) نەمام لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی باخداری و دارستان و پاوانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە مەبەستی بەشداری کردن لە پڕۆژەی سەوزکردنی شەقام و شۆستەکانی شاری سلێمانی.